ئه‌وه له‌سه‌ر بلۆگه‌که‌ی هیوا خوێندمه‌وه فه‌قیره جڕت و شتیان بۆ لێیاوه.
چه‌ند عه‌یبه ؟
ئه‌و قسانه‌ی هیوا نوسیوێتی 100% راسته !
تخوا ئێمه نه‌فه‌رین ؟
فه‌رمو ئه‌وه ئه‌و بلۆگچیه عێراقیانه به ڕاست‌و چه‌پدا به‌سه‌ر شان‌و باڵیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن و لێیان کردوین به ته‌یاره.
که‌چی من ئیمه‌یڵم کرد بۆ چه‌ند سایتێکی کوردی که یارمه‌تیمان بدات، هیچ نه‌بێت وه‌کو نه‌فه‌ر سه‌یرمان بکات، که‌چی یه‌ك (جڕڕڕت) ی باشیان بۆ لێیام.
خوا هه‌ڵناگرێت سایتی کوردنێت (ئی کورد) زۆر زۆر پیاوانه هاتونه‌ته پێشێ له هه‌مو شتێکدا یارمه‌تیان داوین.
کوردیشمیدا جارێ هه‌ر حیساب بۆ ئێمه ناکات. من ئیمه‌یڵم بۆ کردن که یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌نگی کورد زیاتر بگه‌ینین به جیهانی ده‌ره‌وه. بلۆگ کاریگه‌ری خۆی هه‌یه. که‌چی هیچ.
پیاو خۆی هه‌ڵنه‌كێشێ بلۆگه‌که‌ی من له رۆژنامه‌ی وه‌کو (گاردیانی به‌ریتانی) و ( ووڵ ستریت جێرناڵی ئه‌مریکی) و چه‌نده‌ها ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیون داوای چاو پێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کردوم له‌سه‌ر باسی کورد، ئاخر بڵێ کوردیشمیدیا تۆخۆت به‌چی داناوه ؟
میذیا چه‌ند وێنه‌یکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی گرتوه له ئه‌مریکا له پرۆگرامێکدا 1 کاتژمێر باسی میدیا کراوه و بلۆگه‌که‌ی میدیا و ڕه‌سمه‌کانی.
کوردۆ یه‌ک تاکه که‌س نیه. کوردۆ ده‌نگی هه‌مو کوردێکی چه‌وساوه‌یه. من هه‌رگیز بلۆگچێتیم نه‌کردوه له‌به‌ر خۆ ده‌رخستن. هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوم که ده‌نگی کوردی زیاتر بگه‌ینمه جیهان.
ده‌نگی کورد له جیهانی بلۆگدا (به ئینگلیزی) ته‌نها 11 مانگه. به ڕاستی زۆر زۆر دڵم خۆش ده‌بێت که بلۆگێکی تازه ده‌بینم به له‌سه‌ر کوردستان به زمانی ئینگلیزی.
هیوا گیان کۆ‌ڵ مه‌یه با جڕتێ بۆ لێ بده‌ن، موهیم نیه، تۆش یه‌ک جڕتی 3 مه‌تری باشیان بۆ لێ بده. :)